رۆما بەفەرمی لە میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیادی 2024 كشایەوە

رۆما بەفەرمی لە میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیادی 2024 كشایەوە
یژنەی ئۆڵۆمپی ئیتاڵی ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی كشانەوەی شاری رۆمای لە میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیادی 2024 راگەیاند، ئەمەش بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریی شارەكە.


گیۆڤانی مالاگۆ سەرۆكی لیژنەی ناوەخۆیی ئۆڵۆمپی ئیتاڵیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند ئەمڕۆ بەیانی بەفەرمی نامەیەكی بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ناردووە، تیایدا داوای كشاندنەوەی ڕۆمای لە میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیادی 2024 كردووە.


مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجومەنی شارەوانیی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەكۆی دەنگ دژایەتی خۆیان بۆ كاندیدكردنی رۆما بۆ میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیاد دەربڕی.


مانگی ئەیلوولی رابردوو ئەنجومەنی شارەوانیی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەكۆی دەنگ دژایەتی خۆیان بۆ كاندیدكردنی رۆما بۆ میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیاد دەربڕی و ڕەتیان كردەوە چارەنووسی شارەكە بخەنە مەترسییەوە.


پێشتر فێرجینیا راجی سەرۆكی نوێی شارەوانی ڕۆما رایگەیاندبوو كارێكی نابەرپرسانە دەكەین ئەگەر كاندیدكردنی رۆما بۆ ئۆڵۆمپیاد قبووڵ بكەین، بەم كارە شارەكە ڕووبەڕووی فشاری زیاتر قەرزداری دەكەینەوە.
Bas News-
Top