ڕووسیا یه‌په‌گه‌ی بە توركیا فرۆشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، ئاشكرای كرد، بوونی پێگه‌ی یه‌په‌گه له سووریا باسێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بووه.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوەکەی ئاشكرا بکرێت، ئه‌ردۆگان داوای له پوتین كردووه، نووسینگه‌ی یه‌په‌گه له مۆسكۆ دابخات. هه‌روه‌ها یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانیشی بۆ په‌كه‌كه نه‌هێڵێت.
پوتین به‌ڵێنی داوه نووسینگه‌ی یه‌په‌گه دابخات و ئیدی هیچ یارمه‌تییه‌كی په‌كه‌كه‌ش نه‌دات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا توركیا چاوپۆشی ده‌كات له بوونی ڕووسیا له حه‌له‌ب. جگە لەوەی رێخۆشكه‌ر ده‌بێت تا ڕووسیا هه‌ژموونی به‌سه‌ر حه‌له‌بدا هه‌بێت و هیچی دیكه‌ش توركیا یارمه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی حه‌له‌ب نادات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاست بێت، واته ڕووسیا پشتی له یه‌په‌گه كرد و له به‌ڵێنه‌كه‌ی پاشتگه‌ز بووه‌ته‌وه.
ساڵی ڕابردوو، توركیا فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی خسته خواره‌وه و پەیوەندیی ڕووسیا و توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت، ئەو کاتەش ڕووسیا پێویستییەکی زۆری بە یەپەگە و پەکەکە هەبوو، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندیی ئه‌و 2 وڵاته له ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه ئاسایی بووه‌ته‌وه، بۆیه ڕووسیا توركیای له بری یه‌په‌گه، هەڵبژارد.
باس‌نیوز