روانگه‌ى سووريا: ئارامى باڵى به‌سه‌ر به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كێشاوه
روانگه‌كه رايگه‌ياندووه، له كاتژمێره‌كانى به‌رايى ده‌ستپێكى ئاگربه‌ستدا هه‌ندێك بۆردومان و ورده ته‌قه كراوه به‌ڵام دواتر ره‌وشه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، له ماوه‌ى 15 كاتژمێرى سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئاگربه‌ستدا هيچ كه‌سێك گيانى له‌ده‌ست نه‌داوه.
دوێنێ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا كه له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا واژووى له‌سه‌ر كرابوو، خرايه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رووسيا به پشتيوانى سه‌ره‌كى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مريكاش پشتيوانى له نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كات.
ئاگربه‌سته‌كه گرووپه توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى داعش و به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده ناگرێته‌وه كه ئێستا ناوى خۆى گۆڕيوه بۆ به‌ره‌ى فه‌تحى شام.
K24_