نرخی نەوتی ئۆپێک بەرز بووەوە
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە دوایین خشتەی نرخی نەوتدا لە ماڵپەڕی سەرەکیی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، کە هەر بەرمیل نەوتی ئەو ڕێکخراوە لە ئەمڕۆوە بە بەهای 1.43 سەنت زیادی کردووە، واتە هەر بەرمیلێک بە 44.61 سەنت لە بازارە جیهانییەکان دەفرۆشرێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە، چوونە سەری نرخی نەوتی ئۆپێک، پاش گرانبوونی بەهای نەوت لە بازارە جیهانییەکان هاتووەتە ئاراوە.
نرخی نەوتی خاوی ئۆپێک لە کۆتایی مانگی بەهاردا زیاترین نرخی بەخۆیەوە بینی کە ئەوکاتە نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە 48.02 سەنت.
Bas News _