رووداوە گەورەکانی وەک 11ی سێپتەمبەر، دەرهاوێشتەی دەروونییان لێدەکەوێتەوە
د. رێبوار حەمە غەریب پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو رووداوە گەورانە زەبری دەروونی دروستدەکەن، بەڵام کاریگەرییەکانی خێرا و راستەوخۆ نین، ماوەیەکی دەوێت تاکو زەبرە دەروونییەکە دەستنیشاندەکرێت.
بە پێی گووتەی د. رێبوار، چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتە تەنیا بە چارەسەرکردنی دۆخە سیاسییەکە کۆتایی نایەت، بەڵکو رێوشوێنی پزیشکی و دەرووندروستی تایبەتیان پێویستە، هەروەها هاوکاریکردنی نەخۆشەکەی دەوێت لەلایەن پزیشك و هاوکار و خزمەکانیەوە، ئەوە جگە لەوەی رەنگە پێویستی بە چارەسەر بە دەرمان هەبێت
رووداو -