توركیا كاره‌بای بۆ جەڕابلوس گه‌ڕانده‌وه
جه‌رابلووس له‌وه‌ته‌ی له ده‌ستی داعش بووه، هاووڵاتییانی له كاره‌با بێبه‌ش بوونه، بۆیه توركیا له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا توانی كاره‌با بۆ چه‌ند شوێنێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه دابین بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تیمێكی شاره‌زای بواری كاره‌با له توركیاوه به‌ره‌و جه‌رابلووس به‌ڕێكه‌وتوون و توانیویانه كاره‌با بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك بگێڕنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه ناوی توركمانی لێیه. هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌یاندایه كه كاره‌با بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌رابلووس دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان كاتێك كاره‌با بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دابین كراوه، هاووڵاتیان له خۆشیان به چه‌پڵه‌وه پێشوازیان له كاره‌با كردوه.
باسنيوز