دەمیرتاش: جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له زیندان ئه‌شكه‌نجه دراوه
ئاڵپ ئاڵتنئۆرس جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په 3 رۆژ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن تیمێكی ئاساییشه‌وه ده‌ستگیر كرا و تاوه‌كو ئێستایش هه‌واڵی نازانرێت.
ده‌میرتاش له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر زانیارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و، ئاماژه‌ی داوه كه به‌داخه‌وه ئاڵپ له ئاساییشی ئه‌نكه‌را ئه‌شكه‌نجه دراوه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
ئه‌و باسی له‌وه‌یش كرد، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر نا یاسایی و خراپ هاتن ده‌ستگبریان كردوه، هه‌روه‌ها رێگه نه‌ده‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزه‌ره‌كانیشی بیبینن، كه ئه‌مه‌یش به ئاشكرا پێشێلی مافی مرۆڤه.
باسنيوز