رۆناڵدۆ ھێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەفسانەکەی بەرشەلۆنە
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی رۆناڵدۆ رایگەیاند : ئەمڕۆ یارییەکی باشم ئەنجامدا و دەمتوانی ٩٠ خولەک یاری بکەم , بەڵام راھێنەر پێی باش بوو پشووم پێبدات بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبمەوە ..
رۆناڵدۆ گووتیشی : نوێکردنەوەی بۆندەکەم پەیوەستە بە سەرۆکی یانەی شاھانە و گەر من سەرۆکی یانە بام ئەوا بۆ دە ساڵی دیکە بۆندەکەی خۆم نوێ دەکردەوە ..
سەبارەت بەووتەکانی چاڤی ھێرناندز کە گووتبووی , کێشەی رۆناڵدۆ ئەوەی لەسەردەمی میسی پەیدابووە , رۆناڵدۆ بەشێوەیەکی زۆر رەق وەڵامی چاڤی دایەوە و گووتی : ئەوەی دەیەوێت بەناوبانگ بێت باسی من دەکات , من سێ جار تۆپی ئاڵتونیم بەدەستھێناوە و ئەی چاڤی چەند جاری بەدەستھێناوە ..
PAYAMNER -