لە تاران بە هۆی داڕووخانی تۆنلی هێڵی میترۆ پێنج کەس لەژێرخاکدا ماونەتەوە

لە تاران بە هۆی داڕووخانی تۆنلی هێڵی میترۆ پێنج کەس لەژێرخاکدا ماونەتەوە
گوتەبێژی رێکخراوی فرایکەوتن و ئاگرکوژاندنەوەی شارەوانیی تاران، جەلال مەلەکی، رایگەیاند: بەهۆی داڕووخانی تۆنلێکی نوێی هێڵی میترۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری تاران، پێنج کەس لەژێر خاکدا گیریان کردووە و فریاگوزارانیش توانیوانە کەسێک بە زیندوویی رزگار بکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زمان جەلال مەلەکیەوە راگەیادن: ئەوانی لەرووداوی داڕووخانی تۆنلی کیانشهەری تاران لەژێر ماونەتەوە لەلایەن فریاگوزارانەوە پێوەندی بە کەسێکیانەوە گیراوە و خەریکی دۆزینەوەی چوارکەسەکەی دیکەن.

گوتەبێژی رێکخراوی فریاگوزاریی شارەوانیی تاران هەروەها رایگەیاند: لەسەرەتای داڕووخانی توونلەکە ١٥ کرێکاریان رزگار کردووە.

لەکاتێکدا کرێکاران خەریکی هەڵکەندنی تۆنلی هێڵی میترۆ بوون، تۆنەلەکەیان بەسەردا رووخاوە.
PAYAMNER -
Top