له مالیزیا یه‌كه‌م خانمی دووگیان تووشی زیكا بوو
مەترسییە سەرەكییەكەی زیكا لەسەر خانمانی دووگیانە، چونكە ئەگەری تووشبوونی كۆرپەكانیان بە شێواوییەكانی مێشك و كۆئەندامی دەمار زۆرتردەكات، بەتایبەت سەربچووكی.
وه‌زیری ته‌ندروستی مالیزیا سوبرامانیام ساتهاسیڤام له‌باره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی زیكا له وڵاته‌كه‌ی گوتی "له مانگی 3-4 ی دووگیانیدایه و ته‌مه‌ن 27 ساڵه، له باشووری وڵات ده‌ژی له شارێكی نزیك وڵاتی سه‌نگاپووره".
هاوژینی ئه‌و خانمه له وڵاتی سه‌نگاپووره كارده‌كات، وڵاتێك كه تاوه‌كوو ئێستا 275 حاڵه‌تی ده‌ستنیشانكراوی زیكای هه‌ن.
هاوژینی خانمه‌كه‌ش له سه‌نگاپووره توشی زیكا بووه و نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌بوون، به‌ڵام به گوته‌ی وه‌زیره مالیزیاییه‌كه روون نییه كه ئایا خانمه‌كه له هاوژینه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه یان له نێوخۆی وڵاتی مالیزیاوه ڤایرۆسه‌كه‌ی پێگه‌یشتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو مالیزیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی زیكای تۆماركرد له خانمێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵان كه له وڵاتی سه‌نگاپووره گه‌ڕابووه‌وه. شه‌ممه‌ی رابردوویش یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌وتۆ له مالیزیا تۆماركرا كه له نێوخۆی وڵاته‌كه ڤایرۆسه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو.
مالیزیا پێشبینیده‌كات ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی زیكا له وڵاته‌كه روو له زیادبوون بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه رۆژانه 200 هه‌زار هاووڵاتی مالیزیا سه‌ردانی وڵاتی سه‌نگاپووره ده‌كه‌ن.
RUDAW -