نرخی زێڕ بەرز بووەوە

 نرخی زێڕ بەرز بووەوە
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە (2016/9/7)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1350) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەک ئۆنسە زێر بە (1333) دۆلار بوو.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (246) هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:

لیرە - 373,000 دینار
یەک کیلۆ زێڕ - 43,336 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) - 211,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) - 279,000 دینار







باسنيوز
Top