موفتییه‌كی سعوودی: ئێرانییه‌كان موسڵمان نین
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی مه‌شعه‌ری مینای وه‌رزی رابردووی حه‌ج، به هۆیه‌وه 2297 حاجی گیانییان له‌ده‌ستدا، كه زۆربه‌یان ئێرانی بوون، خامه‌نه‌یی ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه ده‌گرێت و له دوایین لێدوانیشی رایگه‌یاندبوو، پێویسته موسڵمانان به جدی بیر له ئیداره‌دانی حه‌ج بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، تا ئێستاش گه‌لانی موسڵمان، له رووداوه‌كه‌ی مینا نیگه‌رانن و پێویسته حكوومه‌ت و گه‌لانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌ش، له‌وه تێبگه‌ن، سعوودیه ئه‌وه‌نده وێڵی پاره‌یه، ئه‌وه‌نده گوێ به ئیداره‌دانی حه‌ج نادات و گوتیشی: "ده‌كرا فریای قوربانییانی مینا بكه‌ون و حاجییه‌كی زیاتر رزگار بكه‌ن".
له وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ش، ئه‌و موفتییه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی خامه‌نه‌یی "شتێكی نامۆ نییه" و گوتی: "پێویسته تێبگه‌ین كه ئه‌وان موسڵمان نینه و نه‌وه‌ی مه‌جووسن و دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ موسڵماناندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌هلی سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ت، مێژووێكی كۆنی هه‌یه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، محه‌مه‌د بن نایف، شازادی سعوودیه، له وه‌ڵامی خامه‌نه‌ییدا گوتی: "ئێران هه‌وڵ ده‌دات حه‌ج به سیاسی بكات و جیاوازییه ئایینییه‌كان و په‌روه‌رده‌ی ئایینی زه‌ق بكاته‌وه، ئێمه‌ش به‌وه رازی نین و ریگه‌ناده‌ین ئه‌وه رووبدات".
K24 -