سوپاى توركیا گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى 100گه‌ریلا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

سوپاى توركیا گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى 100گه‌ریلا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
سوپاى توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 3ى ئه‌یلوولى 2016، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى 100 گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانى له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوانیاندا، ڕا گه‌یاند.



له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سوپای توركیادا كه‌ ئاژانسى "ڕوه‌یته‌رز" بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌ :"له‌ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌كاندا 100 له‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پێكران".



به‌ڵام ئه‌وه‌ دیارى نه‌كراوه‌، كه‌ چه‌ند گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون.



هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.
BAS NEWS -
Top