ئه‌ڵمانیا: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌نێرینه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان تێدا نییه‌

ئه‌ڵمانیا: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌نێرینه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌یان تێدا نییه‌
ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند, ئەو پەنابەرانەی مەرجەکانی مانەوەیان تێدا نیيە, رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.

مێرکڵ ئاشکرایکرد زۆربەی سەرکردەکانی پارتەکەی پارتی "سی دی ئۆ", لەگەڵ ئەوەدان بە یاسای پەنابەراندا بچنەوە و رێوشوێنی ئەمنی توند بگیرێتەبەر.

مێركل گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس تەنھا چواچێویەکی یاساییان دەوێت بۆئەوەی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئەو پەنابەرانەی کە مافی مانەوەیان نیيە پێویستە وڵاتەکەمان بەجێ بھێڵن, ھێزەکانی پۆلیس چوارچێوەیەکی یاساییان دەوێت تا بە ئەرکی خۆیان ھەستن, ھەربۆیە بەرپرسانی پارتی سی دی ئۆ و شارەزایان پێشنیازیان کردووە رێوشوێنی ئەمنی توندتر بگرینەبەر".

ئه‌نگێلا مێركل هه‌روه‌ها گوتی: "ژمارەی پۆلیس زیادکراوه‌ و پێویستە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و چەک و چۆڵی پێویستیان بۆ دابین بکەين بۆئەوەی بتوانن کاری خۆیان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەن".

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "لە کۆتايیدا داواتان لێ دەکەم بەدەنگەکانتان پیشتیوانمان بن، دەنگ بەپارتی سی دی ئۆ بدەن بۆئەوەی بتوانین ھەنگاوی راست و دروست بگرینەبەر".
K24 -
Top