٧١ قاچاخچیی مرۆڤ دەستگیر کراون و دراونەتە دادگای ئیتاڵیا
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، یه‌که‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (ئی‌ئێن‌ئێف‌ئێم)،که له ساڵی ٢٠١٥‌وه دامه‌زراوه تا ئێستا فریای ١٥٩٩٧ کۆچبه‌ر که‌وتووه له ده‌ریادا و له خنکان ڕزگاری کردوون. ئه‌و یه‌که‌یه ڕایده‌گه‌یێنێت که ٥٠٠ کۆچبه‌ر چاره‌نووسیان نادیارە.
بەیاننامەکە ئاماژه به‌وه ده‌کات که یه‌که‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (ئی ئێن ئێف ئێم)، توانیویه‌تی ٧١ قاچاخچی ده‌ستگیر بکات و بیانداته ده‌ست دادگاکانی ئیتاڵیا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هۆشیارکردنه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر قاچاخچیانی مرۆڤ بڵاو کردووه‌ته‌وه و ١٤٨ به‌له‌میشی له‌کار خستووه کە بۆ گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەکار دەهاتن.
KDP