16 هاووڵاتیی عەرەب لە ئێران دەستگیر کران

 16 هاووڵاتیی عەرەب لە ئێران دەستگیر کران
پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لە هێرشێکی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیانی عەرەبی شاری دێزفوول لە پارێزگای خووزستان، 16 کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی فەرهەنگی و دادکۆکی لە مافی نەتەوەیی عەڕەبەکان لە ئێران، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵدەریی هەرانا ناوی دەستبەسەرکراوەکان بریتیە لە: عاشوور خەسرەجی، کەریم ساعیدی، جەمیل و حەمید و کەمال و محەمەد سواری، عەلی و قاسم چنانی، سەعد و فازڵ عوبەیداوی، ئەحمەد حەیدەری، موختار سیلاوی، جاسم و قاسم غەرباوی، مووسا مووسەوی و سەعید حەیدەری.

نزیکەی 50 رۆژە لەمەوبەر لقی 16ی دادگای پێداچوونەوەی ئێران سزای زیندان و سێدارەی بۆ 11 هاووڵاتیی دیکەی عەرەبی ئەهوازی پشتڕاست کردەوە کە ناوەکانیان بریتین لە:

1- عەلى خنافره 2 - ئیسماعيل ڕەحيميان (دحيمى) 3- رەسوول دحيماوى (دحيمى) 4- ئیبراهيم دحيماوى (دحيمى) 5- عەلى بەيت سەياح 6- مەهدی خانى پوور (حلفى) 7- جابر سەخراوى 8- عارف سورخى 9- عەبدولكازم حەيدەری 10-شوكروڵڵا 11- محەمەد خانى پوور (حلفى).

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، ماوەیەکە گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر چالاکان و شارۆمەندانی عەرەبی ئەهواز پەرەی سەندووە و ئەژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز، دەستبەسەر کراون و سزا دراون.












باسنیوز
Top