بێ پرس و هاوئاهه‌نگی ڕووسیا و ئێران ئاسمانی سلێمانی به‌كار ده‌هێنن
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه فڕۆكه‌كانی رووسیا، فڕۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌مه‌دان له ئێران بۆ لێدانی ئامانجه‌كانیان له سووریا به‌كار ده‌هێنن، بۆ بڕینی ئه‌و رێگه‌یه‌ش ئاسمانی شاری سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاری سلێمانی له باشووری كوردستان ده‌بڕن، ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكای له‌لایه‌ك نیگه‌ران كردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌ش مه‌ترسیی خستووه‌ته سه‌ر ئاسمانی سلێمانی، كه رۆژانه گه‌شتی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نیی لێوه ئه‌نجام ده‌درێ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به پێشێلكاری له سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان داده‌نرێ.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ (باس) رای گه‌یاند، فڕۆكه‌وانیی عێراق ئاگاداری نه‌كردووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كانی رووسیا به ئاسمانی سلێمانیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسیی ئه‌و فڕۆكه رووسییانه نییه، گوتیشی: "پێوست بوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانیی عێراقییه‌وه كه ئاسمانی سلێمانی له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدایه، ئاگادار بكرێینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه".
راشی گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاستی به‌رزی فڕۆكه‌كان وه‌كو یه‌ك بێت ئه‌وا مه‌ترسیی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌شتانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نییه، نازانن تا چه‌ند ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییانه مه‌ترسییان دروست كردووه، راگرتنی گه‌شته‌كانیش له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی عێراقیدایه، چونكه تاوه‌كو ئێستا ئاسمانی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی كوردستان خۆیدا نییه.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رسام شوانی، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ (باس) رای گه‌یاند، له رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێشێلكردنی سیاده و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان نه‌دراوه.
گوتیشی: "سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت به مانای شكۆی ده‌وڵه‌ته و شكاندنی له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌وه پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌كو بینیمان كه پێشتر توركیا به‌و هۆیه فڕۆكه‌ی رووسی خسته خواره‌وه".
ئه‌و چاودێره سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه، یان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا بوایه كه سیاده‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوایه، ئه‌وا ئه‌و پێشێلكارییه وا به‌ئاسانی رووی نه‌ده‌دا، گوتی: "عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی له ساڵی 1991 له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاریی هه‌بووه، بڕیاری 688ی به‌سه‌ردا دراوه، ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌ده‌نی و هاوكاریی مرۆیی بووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و وڵاته سه‌روه‌ریی نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "سه‌روه‌ریی عێراق ئه‌گه‌ر بمایه، ئه‌وا رووسیا و ئێران وا به‌ئاسانی نه‌یانده‌توانی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ببڕن و ئه‌گه‌ر كوردستانیش ده‌وڵه‌ت بوایه ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ نه‌ده‌كرا فڕۆكه‌ی سه‌ربازی به‌بێ پرس و هاوئاهه‌نگی هاتوچۆ له ئاسمانی‌دا بكات، چونكه ئه‌وه له‌لایه‌ك شكاندنی سه‌روه‌رییه و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر فڕۆكه مه‌ده‌نی و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی".
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانیی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه خۆیان كردووه به یارمه‌تیده‌ر و هاوكاریی ئه‌جێندای ئێرانی و چاوپۆشی‌یان بۆ كردووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌وان حسابیان بۆ نه‌كه‌ن و له‌و پێشێلكارییه گه‌وره‌یه‌دا، ته‌نانه‌ت پرسیشیان پێ نه‌كه‌ن، گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و پێشێلكارییه په‌ل بكێشێت بۆ ته‌داخولاتی سه‌ربازی و هاتنی زیاتری پاسدارانی ئێرانی بۆ ناو خاكی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسیی به‌یه‌كدادانی لێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هێزی دیكه‌ی دژ به ئێران، كه ئه‌وه‌ش له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسیدار ده‌بێ، كه كوردستان ده‌یه‌وێ ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و ره‌نگه ببێت به هۆكار بۆ رێگری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان" .
لای خۆشیه‌وه، مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه بۆ لێدانی ئامانجه‌كانی له سووریا، پێشهاته‌كه‌ی به دۆخێكی ناهه‌موار ناو برد، گوتیشی: "ئه‌م دۆخه قه‌یرانی سووریا ئاڵۆزتر و سه‌ختتر ده‌كات. ئه‌م پێشهاتانه ئێمه له كاره‌كانمان بۆ راگرتنی پێكدادانه‌كان له سووریا و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی جنێڤ به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی، دوور ده‌خاته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه روون نییه ئه‌وه‌یه نازانرێت رووسیا به چ پێوه‌رێك ئێرانی به‌كار هێناوه".
مارك تۆنه‌ر ئاشكرای كرد، رووسیا بۆ ئه‌و كاره‌ی هیچ مۆڵه‌تێكی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رنه‌گرتووه.
به بڕوای چاودێرێكی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیش، ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه، ئه‌وا ئه‌و وڵاتانه نه‌یانده‌توانێ به‌بێ پرس و هاوئاهه‌نگی ئه‌و كاره بكه‌ن، هاوكات نزیكیی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانیش له ئێران به یه‌كێك له‌و هۆكارانه ده‌زانێ كه رووسیا و ئێران هیچ حسابێكیان بۆ ئه‌و پێشێلكارییه نه‌كردووه.
باسنيوز