تورکیا شارێکی هاوسنووری سووریا چۆڵ دەکات
ماڵپەڕی کوردانە، لەم بارەوە بڵاوی کردەوە، شاری کارکامیش شارێکی سنووریی تورکیایە و هاوسنووری شاری جەرابلووسی سووریایە، شارێک کەلە کۆنترۆڵی داعش دایە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا بەتەمای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارەن.
هێزیکی زۆر لەو ناوچەیە کۆبوونەتەوە و بەتەمای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی جەرابلۆسن، بەپێی سەرچاو ناوچەییەکان سوپای تورکیاش لە دوێنیوە چەند کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی سوریا و دەگوترێ بە هاوبەشیی ئەمەریکا بە تانک و هێرشی ئاسمانی و زەمینی ئامانجیان لەناوبردنی داعشە لەو ناوچەیە.
گرژی و ئاڵۆزییەکان لەو ناوچەیە و ئەگەری هیرشی داعش بۆ سەر شاری کارکامیش بووەتە هۆی ئەوەی کە حکوومەتی تورکیا بڕیاری چۆڵکردنی بدات و لەڕێگەی بڵیندگۆوە دانیشوانی شارەکەی ئاگادار کردووەتە چۆلی بکەن.
باسنيوز