جێگری ئۆباما بۆ تاووتوێكردنی پرسەكانی ناوچەكە دەگاتە ئەنقەرە
ئەو سەردانەی بایدن بۆ توركیا لەكاتێكدایە لەم هەفتەیەدا هێزەكانی سووریا شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردوومانكرد و شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای سووریا و یەپەگە روویدا.
فابریس باڵانش، پسپۆڕی كاروباری سووریا و كورد لە په‌یمانگای واشنتن گوتی "ئه‌مه ئه‌كه‌مجاره ئه‌سه‌د فڕۆكه دژی كورد به‌كارده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش له به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌سه‌د هه‌ستده‌كات له پێگه‌یه‌كی به‌هێزتردایه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پوتین و ه‌ردۆغانه‌وه."
توركیا لانیكه‌م خۆشحاڵه به‌م بۆمبارانه‌ی رژێمی سوریا دژی یه‌په‌گه كه توركیا به تیرۆریستیان داده‌نێت. به‌ڵام حه‌سه‌كه سه‌ربازی ئه‌مریكیشی لێییه، كه بۆ دابینكردنی مه‌شق و راوێژ رۆیشتوون. بۆمبارانكردنی ده‌كرێت ژیانی ئه‌وانیش بخاته مه‌ترسییه‌وه.
جێف ده‌یڤز، گوته‌بێژی پنێتاگۆن كۆتایی هه‌فته له‌سه‌ر هێرشه‌كانی رژێمی سووریا له‌سه‌ر حه‌سه‌كه گوتی "وه‌كو له رابردوودا گووتوومانه، رژێمی سوریا به‌باشی ئامۆژگاری ده‌كرێت كه ده‌ستوه‌رنه‌داته كاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌كانمان".
هاوكات مارك تۆنه‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت "ئه‌وه‌ی روونكرایه‌وه ئه‌وه‌بوو كه بڕوامان وایه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی (ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تمان) بخرێنه مه‌ترسییه‌وه به‌هۆی ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه‌وه، ئه‌وا ئێمه وه‌ڵامێكی گونجاومان ده‌بێت."
به‌ڕای هه‌ندێك لە شارەزایان، ئه‌وه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گۆڕانێكی گه‌وره‌تری هه‌رێمی كه ده‌كرێت كاریگه‌ری گه‌وره‌تری له‌سه‌ر كورد هه‌بێت.
ئایكان ئێرده‌میر، پسپۆڕی كاروباری توركیا لە دامه‌زراوه‌ی به‌رگریكردن له دیموكراسی دەڵێت "شتێك هه‌یه لێی دڵنیاین. پێموایه كارته‌كان له سووریا تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه و توركیا گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له سیاسه‌تیدا ده‌كات. ئهومه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا بۆ رژێمی ئه‌سه‌د، به‌ڵكو بۆ كوردانی سووریا و وڵاتانی دراوسێش".
ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كە دەكرێت جۆ بایدن، جێگری ئۆباما كاتێك رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی توركیا ده‌كات رێگه له روودانی بگرێت.
رووداو-