41 هەزار کۆچبەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە یۆنان کردووە

 41 هەزار کۆچبەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە یۆنان کردووە
وەزیری کۆچبەرانی یۆنان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا وەزارەتەکەیان بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی 54 هەزار کۆچبەریان لە وڵاتەکەیاندا تۆمارکردووە، کە 41 هەزاریان داوای مافی پەنابەرێتیان لە یۆنان کردووە.

یانیس مۆوزالاس، وەزیری کۆچبەرانی یۆنان رۆژی سێشەممە 23-8-2016 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە مانگی حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵ بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی 54 هەزار کۆچبەریان تۆمارکردووە.

وەزیری كۆچبەرانی یۆنان راشیگەیاند، لەو 54 هەزار کۆچبەرە،41 هەزاریان داوای مافی پەنابەریان لە یۆنان کردووە، دوو هەزاریشیان خواستی خۆیان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان دەربڕیوە، و ئەوانی دیکەش تاوەكو ئێستا کەیسەکەیان دیارنییە و تازە گەیشتوونەتە دوورگەکانی یۆنان.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە یۆنان کردووە، خەڵکی سووریان و مافی چوونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی یاسایی نییە.
Top