پوتین كۆتایی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات

 پوتین كۆتایی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی رووسیا کۆتایی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی 31-8-2016 سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

پوتین بەمەبەستی هاندانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵبژاردەی تورکیادا لەچوارچێوەی ئامادەکاری بۆ جامی جیهانی 2018، لەگەڵ ئەردۆغان پێکەوە دەبن بە بینەری ئەو یارییە، کە بڕیارە لە شاری ئەنتاڵیا بەڕێوەبچێت.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، پوتین لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و دەسەڵاتدارانی باڵای تورکیادا کۆدەبێتەوە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە ئەردۆغان سەردانی رووسیای كرد و لە پترسبۆرگ لەگەڵ پوتین و بەرپرسانی باڵای مۆسكۆ كۆبووەوە.



رووداو-
Top