كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان كۆتاییهات

 كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان كۆتاییهات
دوای نزیكەی كاژێر و نیوێك، كۆبوونەوەی بارزانی و ئەردۆغان لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە كۆتاییهات.

كۆبوونەوەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاژێر 18:00 دەستپێكردووە و كاژێر 19:45 خولەك كۆتاییهاتووە.

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە بارزانی لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا كۆببێتەوە.


رووداو-
Top