عێراق كۆشكی سپی: 150 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعشمان له‌ناوبردووه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی، له بۆردومانكردنی چه‌ند كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی رێكخراوی داعش له فه‌للووجه، زیاتر له 150 ئۆتۆمبێی سه‌ربازی رێكخراوه‌كه‌یان تێكشكاندووه و زیانێكی زۆر گیانییان به چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه گه‌یاندووه.
هاوكات سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ناو شاری موسڵ، مۆڵگه‌كانی داعشییان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌وه، سه‌رۆكی "دادگای شه‌رعی" موسڵی رێكخراوه‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژراون.