توركیا تاووتوێی هه‌ڵگرتنی ڤیزا دەکات له‌گه‌ڵ عێراق
له‌راگه‌یێنراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق پێشوازی له فارووق قەیماغچی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ده‌كات و گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی و جه‌نگی دژی داعش له‌عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی به‌غداو ئه‌نكه‌رە ده‌كه‌ن".
جه‌عفه‌ری هاوخه‌می خۆی بۆ كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانەی ئه‌تاتوركی ئیستەنبوڵ نیشانداوه‌و داوای پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌رووی هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌وه.
فارووق قەیماغچی له‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دووپاتكردووەتەه‌و هاوكات داوه‌تنامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای ئاراسته‌ی عێراق كردووه بۆ به‌شدارییكردن له‌لوتكه‌ی بسفۆر كه‌بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
باڵیۆزی ئه‌نكه‌رە له‌به‌غدا ئاشكراشی كردووه " توركیا كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێكاری یاسایی پێویست ده‌كات بۆ واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێکگه‌یشتن بۆ نه‌هێشتنی ڤیزا لەنێوان هه‌ردوو وڵات".
روونیشیكرده‌وه " به‌منزیكانه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌سرە ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه، بۆ راپه‌راندنی ئیشوكاره دیپلۆماسییه‌كانی له‌و پارێزگایه".