رووسیا به‌كردار یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا گرته‌به‌ر
به‌پێی راگه‌یێندراوێكی كۆشكی كرێملین، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیای فیدرال دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، واژۆی له‌سه‌ر پاكێجی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانی دژ به توركیا كرد، كه له رۆژی 28-11-2015 واژۆی له‌سه‌ر پاكێجه‌كه كردبوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا.
پاكێجه‌كه، په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له رووی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پاكێجه‌وه كرانه‌وه‌ی گه‌شتیاری بۆ توركیا ده‌كرێته‌وه له رێگه‌ی دووباره ناردنی ملیۆنان گه‌شتیاری رووسی بۆ توركیا.
وێڕای تۆمه‌تباركردنی به‌رده‌وامی هه‌ردوو وڵات له پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌هۆی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه به‌خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیا له سنووره‌كانی سووریادا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات نیازی چه‌ندین جار دووباره ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی جارانیان دووپات ده‌كرده‌وه‌و به په‌یامی داوای لێبووردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌سته‌ڵه‌كی سستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و توانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.