لە مێریلاندی ئەمریکا تەقە لە بنکەی سەربازی ئەندروز کرا
بەرپرسێکی بنکە ئاسمانییەکە رایگەیاند، بڕیاربوو سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 30-6-2016 بە کاتی ئەمریکا راهێنانێکی تەقەکردن لە فڕۆکەخانەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو رووداوی تەقەکردنە پلانی ئەنجامدانی راهێنانە سەربازییەکەی هەڵوەشاندەوە.
ئەو بەرپرسەی بنکە ئاسمانییەکە گوتیشی تەقەکردنەکە "هەڕەشەیەکی گەورەی جددیە". ئێستاش نووسینگەی فیدراڵی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا ناسراو بە FBI بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکات.
بەرپرسانی بنکەی ئاسمانی ئەندروز ئاشکرایانکرد "تەقەکردنەکە لە بەشی تەندروستی نەخۆشخانەکە لە دەوروبەری کاژێر 9ی سەرلەبەیانی بە کاتی ئەمریکا بووە".
پۆلیسی ئەمریکاش بڵاویکردەوە کە بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەوە بنکەی ئاسمانی ئەندروز داخراوە.