ئەردۆغان: ھەرچی بیکەن بێ سوودەو ئێمە وازناهێنین
ئەو وتانەی ئەردۆغان لەمیانەی وتەیەكیدا هات كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە خوانێكی بەربانگدا لە ئەنقەرە پێشكەشیكرد بەبۆنەی تەقینەوەكانی ئەستەنبوڵەوە.
سێ كەسی خۆكوژ كە دەسەڵاتدارانی توركیا گومان دەكەن سەر بە داعش بن، دوێنی سێ شەممە خۆیان لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورك لە ئەستەنبوڵ تەقاندەوە، بەو هۆیەشەوە 41 كەس كوژران و نزیكەی 239 كەسی تر برینداربوون، بەو هۆیەشەوە هەرێمی كوردستا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئەو وڵاتە راگرت.
ئەردۆغان وتی"بانگھێشتی ئەو کەسانە دەکەم کە وا دەزانن بەم ھێرشانە ھەڕەشەمان لێ دەکەن. ھەرچی بیکەن بێ سوودە. تورکیا دەگاتە ئامانجی ٢٠٢٣".
وتیشی "لە كاتی ئێستادا دەوڵەتی توركیا بە هەلومەرج و تاقیكردنەوەیەكی زۆر قورسدا تێپەر دەبێت".
ئەردۆغان جەختیكردەوە، کارەساتی راستەقینەی تورکیا ئەم کارە تیرۆریستییانە نین، بەڵکو ئەو کاتەیە کە تورکیا واز لە ئامانجەکانی خۆی دەھێنێت "ئێمەش واز لەمە ناھێنین. ھەرگیز گەلەکەمان روبەڕووی ئەم جۆرە کارەساتە ناکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی رێککەوتنی تورکیا و ئیسرائیل و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ روسیا وتی "ھیچ کاتێک بیرمان لە ھەنگاوەکان بە شێوەیەکی تاکلایانە نەکردووەتەوە. پێویستە تورکیاش قازانج بکات و رووسیاش قازانج بکات ھاوکات تورکیا و ئیسرائیلیش قازانج بکەن".
لەچەند رۆژی رابردوودا توركیا رێككەوتنێكی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزاكرد، دوای ئهوهی لهساڵی 2010 گرژی كهوته نێوانیان بههۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سهر كاروانی كهشتییهكانی توركیا كه دهیوست گهمارۆی سهر غهززهی فهلهستین بشكێنێت.
هاوكات توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیاش ئاسایی كردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندییەكان رووی لە ئاڵۆزی كرد بەهۆی خستنه خوارهوهی فڕۆكهیهكی جهنگی روسیی لهمانگی 11ی ساڵی رابردوو لەلایەن توركیاوە.