گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئیستەنبوڵ ئاسایی دەبێتەوە
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 29-6-2016 بڵاوکراوەتەوە هاتووە " دوای وه‌ستانی گەشته ئاسمانییه‌کان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی ئه‌تاتورک له ئیسته‌نبوڵ بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کانی رۆژی 28-6-2016 که له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه روویاندا، بڕیارە دووبارە دەست بە گەشتەکان بکرێتەوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "به‌پێی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک له وێستگه‌کانی هه‌ردوو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین و هێڵی ئاسمانی ئه‌تڵه‌س گڵۆباڵى توركى، كه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی نێردراوه، وابڕیاره به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممە 30-6-2016 به‌پێی خشته گه‌شته‌کانیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه".
کاژێر 22:15 خولەکی رۆژی سێشەممە 29-6-2016 سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەشی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ روویاندا پارێزگاری ئیستەنبوڵ دەڵێت " سێ کەسی خۆکوژ خۆیان تەقاندووەتەوە و 41کەس کوژراون و 239 کەسی دیکەش بریندارن".