سعودیه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
عادل ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه له كاتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس ئه‌مڕۆ له پاریس رایگه‌یاند "حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی تائیفییه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت". به‌پێی سكای نیوز.
وتیشی "چه‌ندین حاڵه‌تی پێشیلكاری هه‌بووه له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای فه‌لوجه‌دا، بۆیه پێمانوایه كه پێویسته ئه‌و هێزه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و سوپای عیراق به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه داوای كرد حكومه‌تێك له عیراق پێكبهێنرێت "سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان تێیدا به‌شداربن".
عادل ئه‌لجوبه‌یر داواشی له ئێران كرد "ده‌ست له كرده‌وه تاوانكارییه‌كان هه‌ڵبگرێت" به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی‌و تارانی به هه‌ڵگیرسانی ناكۆكی له نێو چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دا تۆمه‌تبار كرد.
له باره‌ی لوبنانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند "ئێران و حزبوڵڵا رێگرن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته".
وتیشی "مانه‌وه‌ی لوبنان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا وا ده‌كات ئه‌و وڵاته ناسه‌قامگیر بێت و دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی حزبوڵڵا ده‌بێت".