نه‌رویج مه‌لا كرێكار راده‌ستی ئیتاڵیا ده‌كات
به‌پێی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دادگایه‌كی شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج بریاریدا به‌ڕاده‌ستكردنی به ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به تۆمه‌تی "پلانگێڕی تیرۆریستی و سه‌ركردایه‌تی كردنی گروپی ڕه‌وتی شاخ"، دادگایی بكرێت.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیتاڵیا، ڕه‌وتی شاخ، بریتیه له لقی گروپی ئه‌نسارولئیسلام له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و یارمه‌تیده‌ره له ئاماده‌كردنی شه‌ڕكه‌ری جیهادی بۆ ناو رێكخراوی داعش.
مانگی رابردوو، دادگایەكی ئیتاڵی بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زیندانیكردن بەسەر چوار هاوڵاتی كورد كە ئەندامی گروپی"ڕەوتی شاخ"ن.
دادگاكه هۆكاری بریاره‌كه‌ی ڕونكردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه بریاره‌كه له‌پێناوی رێزگرتنه له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردن له‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه له‌ئیتالیا دادگایی بكرێت.
برینجار مێڵینگ، پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا كرێكار، ڕونیكردۆته‌وه بریگرته‌كه‌ی داوای پێداچونه‌وه ده‌كات به بریاره‌كه‌دا و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی پرۆسه‌ی بڕیاره‌كه "كه‌موكوڕی تێدایه و بریارێكی ئاسایی نییه".
وتیشی "ئێمه ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه به دۆكیومێنته‌كانی كه‌یسه بنه‌ڕه‌تییه‌كه" و جه‌ختیكردۆته‌وه نه‌رویج بۆ هه‌ر پاساوێك گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار نه‌رویج به‌جێبهێڵێت چونكه ئه‌و وڵاته كرێكار وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ته‌ماشاده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "پێویسته تۆمه‌ته‌كان له نه‌رویج ئاراسته‌ی كرێكار بكرێت."
ڕاده‌ستكردنی مه‌لا كرێكار به ئیتالیا دوای شكستهێنانی چه‌ند هه‌وڵێكی عیراقی دێت بۆ ناردنه‌وه‌ی بۆ عیراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌رویج له‌وه نیگه‌رانه بووه ئه‌گه‌ر بۆ عیراق بنێردرێته‌وه ڕه‌نگه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د، ناسراو مه‌لا كرێكار، ته‌مه‌ن 59 ساڵ، له ساڵی 1991 ه‌وه وه‌كو په‌نابه‌ر له نه‌رویج ژیاوه به‌ڵام ئیتالیا داوایكردووه كرێكاری ڕاده‌ست بكرێت به‌و پێیه‌ی كرێكار كه‌سێكی توندڕه‌وه و په‌یوه‌ندی به جیهادییه‌كانه‌وه هه‌یه.