بانكى نێوده‌وڵه‌تى: ئابوورى عێراق به لاوازى و ناجێگيرى ده‌مێنێته‌وه
له دوا راپۆرتی خۆییدا، با‌نكی نێوده‌وڵه‌تی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر كێشه گه‌وره ئابوورییه‌كانی عێراق و سووریا و رایگه‌یاندووه، لاوازی گه‌شه‌ی ئابووری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و جه‌نگی داعش و بوونی ملیۆنان په‌نابه‌ر دۆخی عێراق له خراپه‌وه به‌ره خراپتر ده‌بات.
با‌نكه‌كه رایگه‌یاندووه، گه‌شه‌ی گشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق له‌سه‌دا 4.3 ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه تا ئاستی له‌سه‌دا 5.6 به‌رز ببێته‌وه له ساڵی داهاتوودا.
له‌باره‌ی جه‌نگی داعشه‌وه، راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه جه‌نگی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه 443 ملیۆن دۆلار زیانی له ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی كه‌رتی ئاو و گواستنه‌وه و شاره‌وانیيه‌كان داوه، جگه له‌وه‌ش له كاتی ئێستادا عێراق پێویستی به 704 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی به په‌له هه‌یه بۆ 8 ملیۆن و 200هه‌زار هاووڵاتی.