تێرمیناڵێكی فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی چۆڵكرا

 تێرمیناڵێكی فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی چۆڵكرا
تێرمیناڵێكی فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی لە نیویۆرك بەگومانی هەبوونی بۆمبی چێندراو چۆڵكرا و بەرپرسانی فڕۆكەخانەكەش دەڵێن، رەوشەكە ئاسایی بووەتەوە.

بەپێی زانیاری میدیاكانی ئەمریكا كاژێر 8:30 خولەكی بەرەبەیانی، گومانی هەبوونی بۆمب، تێرمیناڵی ژمارە 5ی فڕۆكەخانەی جۆن كەنەدی (JFK) لە نیویۆرك بەشێوەیەكی كاتی چۆڵكراوە.

هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ لێكۆڵینەوەیان لە جانتایەكی "بێ‌ خاوەن" كردووە، كە لە بەشی رۆیشتووانی تێرمیناڵەكە بیندراوە.

بەگوتەی بەرپرسانی فڕۆكەخانەكە جانتاكە پشكنراوە و كاری فڕۆكەخانەكەش ئاسایی بووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری لەبارەی ئەگەری هەبوونی بۆمب بدەن لەنێو جانتا گومانلێكراوەكەدا.

ئەو رووداوە رۆژێك دوای تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئیستەنبوڵ دێن، كە بەهۆیانەوە 41 كەس كوژران و 239ی دیكەش برینداربوون.
Top