ئیدی پێویسته توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به جددی وه‌ربگرێت
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی دوێنێی ئێسته‌بۆڵ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك په‌یامێك بوو داعش بۆ توركیای نارد، به‌وه‌ی ئیدی هاووڵاتی سڤیلی توركیا ده‌كه‌مه ئامانج، توركیایش ئیدی ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش به جددی وه‌ربگرێت نه‌ك ئاسایی.
له ماوەی سێ مانگی رابردوودا داعش له سنووری سووریاوه به رۆكێت شاری كیلیسی توركیای بۆردومان کرد و له ئه‌نجامیشدا 23 هاووڵاتی سڤیل كوژران و 78یش بریندابوون، له‌و ڕۆژه‌وه توركیا تا ئاستێك هه‌ستی به مه‌ترسی داعش كرد بۆ سه‌ر وڵاتەکە.
له مانگی رابردووش توركیا چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ ده‌ستگیركردنی شانه نوستووه‌كانی داعش له ئامه‌د، غازی عه‌نتاب و ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجامدا و توانی چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ر به‌و گرووپه تیرۆریستییە ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ر به چالاكییه‌كانیان بگرێت، ئه‌وه‌تا دوێنێ دڵی ئیسته‌نبۆڵیان بریندار كرد.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئیسته‌نبۆڵ كه بووه هۆی كوژرانی 36 هاووڵاتی سڤیل و برینداربوونی 171 هاووڵاتی، له لایه‌ك رووی توركیای بۆ جیهان ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی توركیا هه‌رگیز دۆستی داعش نه‌بووه، به‌ڵكو نه‌رمی به‌رامبه‌ر به‌و گرووپه نواندووه، ئه‌و نه‌رمییەش چه‌ند هۆكارێكی له پشته دیارترینیان به‌رگرتنه به‌و پێشڕه‌وییانه‌ی یه‌په‌گه کە له ڕۆژئاوا به ده‌ستی هێناوه، چونكه توركیا پێی وایه یه‌په‌گه گرووپێكی تیرۆرستییه و سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئازادكردنی 49 دیپلۆماتكاره توركه‌كه‌ی له موسڵ وه‌كو بارمته له ده‌ستی داعش بوون هۆكارێكی دیكه‌یه به‌وه‌ی توركیا توند نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و گرووپه تیرۆرستییه.
ده‌میر حیلمی كه شاره‌زای ئیسلامی سیاسییه له توركیا، له دیمانه‌كیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ی توركی ئاماژه ده‌دات كه ئه‌گه‌ر بێت و توركیا به‌ر به‌و گرووپه رادیكاڵه ئایینیانه نه‌گرێت، له ساڵانی داهاتوو توركیا نوقمی تیرۆر ده‌بێت و ئیدی كۆنتڕۆڵی له ده‌ست ده‌رده‌چێت.
توركیا ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی پێ له هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه ترسناكتر بێت، چونكه داعش ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كاته ئامانج و دەیانکوژێت، به‌ڵام په‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی كێشه‌یه‌كدا كه كێشه‌ی كورده ڕووبه‌ڕووری توركیا بووه‌ته‌وه.
نابێت ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت كه ڕێكخراوی تاك كه وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، كرده‌وه‌ی خۆكوژییان له توركیا ئه‌نجامداوه و هاووڵاتی سڤیلیشان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام په‌كه‌كه خۆی له‌و ڕێكخراوه بێبه‌ری كردووه و ده‌ڵێت ئێمه دژی كرده‌وه‌كانی ئه‌وانین، واته ده‌كرێت توركیا رێكخراوی تاك و داعش وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكات، به‌ڵام ناكرێت په‌كه‌كه و داعش بخرێته ناو یه‌ك چوارچێوه‌دا، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی به خراپی بۆ توركیا ده‌شكێته‌وه.
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی دوێنێی ئیسته‌نبۆڵ پلان بۆ داڕێژراو بووه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داعش شانه‌ی نووستوی زۆر به هێزی له‌ناو توركیادا هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌نده كارێكی ئه‌سته‌م نییه، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك تاوه‌كو به‌ر ده‌رگای تێرمینال هاتوون و سه‌ره‌تا به كلاشنكۆف و پاشان خۆ ته‌قاندنه‌وه، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ڕێگه‌ی شانه نووستوه‌كانیدا پێشتر پلانی بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه داناوه.
ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و توركیا، هه‌روه‌ها ناردنی نامه‌یه‌ك له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانه‌وه بۆ ڤلادمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر دواكه‌وت و ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌ردۆگان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بنایه، به‌ڵام له ئێستاشدا هه‌نگاوێكی فره باشه.
توركیا له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی دراوسێ نێوانی خۆش نییه (عێراق، سووریا، ئیسرائیل، میسر، روسیا) هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یش شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له سووریا و عیڕاق دژی یه‌كتری ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان خۆیان به دوژمنی توركیا ده‌زانن و بێگومان ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاساییشی توركیا و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان له‌و نائارامییه‌ی توركیادا هه‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ توركیا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌تی و ده‌بێت به زووترین كات نێوانی له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكان ئاسایی بكاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، ئیدی توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به داعش بگۆڕدرێت و توندتر مامه‌ڵه‌ی له‌گەڵدا بكات.
باسنيوز