ئێران: درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەدەین

ئێران: درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەدەین
عەلائەدین برووجردی سەرۆکی کۆمسیونی ئاسایشی نەتەوەی پەرلەمانی ئێران، بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندووە "ئەگەر بێت و وڵاتانی بیانی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا جێبەجێ نەکات، ئەوا سەرلەنوێ پیتاندنی یۆرانیوم دەست پێ دەکەنەوە."

برووجردی ئاماژەی بە یەکێک لە پڕۆژە یاساکانی پەرلەمان کرد کە ئەگەر ولاتانی بیانی ئەو بەڵێنەی داویانە، جێبەجێی نەکەن، ئێران ناچار دەبێت بە ڕێژەیەکی زۆر دەست بەبە دەست پێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.

بەرپرسانی ئێران بەردەوام ڕەخنە لە جیبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی ناوکی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا دەگرن و ئاماژە بە بەردەوامیی گوشارە ئابوورییەکان دەکەن و هەڕشەی دەست پێکردنەوەی پیتاندنی یورانیۆم دەکەن.








باسنيوز
Top