پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن

پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵدەبژێردرێن
چوار ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵانی 2017 و 2018 هەڵدەبژێردرێن و دوو وڵاتیش بە هاوبەشی دەبنە ئەندامێکی ئەنجومەن.



رۆژی سێشەممە 28ـی حوزەیرانی 2016، پرۆسەی دەنگدانەکە بە نهێنی بەڕێوەچوو و هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و هۆڵەندا دەنگیان وەک یەک بوو، بۆیە هەردوو وڵات رێککەوتن هەر ساڵەی وڵاتێک ببێتە ئەندام و چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن بۆ دەنگدان لەسەر رێککەوتنەکە.



لە خولی یەکەمی دەنگدانەکە، هەر چوار وڵاتی کازاخستان، بۆلیڤیا، ئەسیوپیا و سوید دەنگی پێویستیان بەدەست هێنا و بوونە ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش.



ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی (فەرەنسا، ئەمریکا، بەریتانیا، چین و رووسیا) و پێنج ئەندامی ناهەمیشەیی پێک دێت، کە ئەندامە ناهەمیشەییەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبنە ئەندام.



بڕیارە ئەندامە ناهەمیشەییەکانی ساڵانی 2017 و 2018 لە رۆژی 1ـی کانوونی دووەمی 2017 تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2018 دەست بەکار بن.



ئەنجومەنی ئاسایشە گرنگترین دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان و کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی و ئاسایشی جیهان دەکات، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەبێتە ئەرک لەسەر وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان.





باسنيوز
Top