فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مدان له‌نزیك شارۆچكه‌ی البوكمالی سنوری عیراق لەلایەن هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد كۆنتڕۆڵ كرا
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانییانده‌كرێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای سوریای نوێ كه له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوا به تایبه‌ت به‌ریتانیاوه پشتیوانییانده‌كرێت، توانییان فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مدان له‌نزیك شارۆچكه‌ی البوكمالی سنوری عیراق كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا بوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌دا هێزی بیانی به‌شدارییانكردووه‌و به هه‌لیكۆپته‌ر دابه‌زیون.
فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌مدان، به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته كشتوكاڵییه‌كان به‌كارده‌هات، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه گۆڕا و بووبه بنكه‌ی جێگیركردنی هه‌لیكۆپته‌ر و تانكی جه‌نگیی سوپای ئه‌و وڵاته.
كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی ژێر ده‌ستی داعش، دوای ئه‌وه‌دێت سوپای سوریای نوێ، دوێنێ رایگه‌یاند هێرشێكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه‌ی البوكمال له‌سه‌ر روباری فورات ده‌ستپێكردووه، به‌وه‌ش رێگه‌ی هاتووچۆی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌نێوان سوریا و عیراقدا ده‌گرێت.
سوپای سوریای نوێ (NSA)له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو سه‌ربازی پێشووی هێزه تایبه‌ته‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د پێكهاتوون‌و ئێستا به‌رگری له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و دژی داعش و ئه‌سه‌د شه‌ڕده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای ئازادیش، هه‌ردوێنێ رایگه‌یاند رێگه‌ی شارۆچكه‌ی البوكمال-یان پاككردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌شیان پشتڕاستكرده‌وه كه گوندی حه‌مدانی سنوری نێوان عیراق و سوریایان كۆنتڕۆڵكردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتریان ئاشكرانه‌كردووه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند هێرشێكیان له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه‌ته ئامانج.
خەندان