ژماره‌ى كوژراوه‌كانى هێرشه‌كه‌ى توركیا زیادی كرد و داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، بن عه‌لى یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، رایگه‌یاند :" ژماره‌ى كوژراوه‌كان گه‌شته 36 كه‌س و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار هه‌یه". به بێ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى برینداره‌كان ئاشكرا بكات (وه‌ك ئاژانسى ئه‌نادۆلۆ بڵاویكرده‌وه).
ئاشكراشی كرد، لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه به‌وه‌ى "داعش" له پشت ئه‌و هێرشه‌ن، گوتیشی :" تیرۆریسته‌كان به ئۆتۆمبیلێكى ته‌كسى گه‌شتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك، له كاتژمێر 02:20ى شه‌و به‌كاتى ئه‌سته‌نبووڵ، ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
شه‌وى رابردوو دوو خۆكوژ هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌ستنه‌بووڵ و له ئه‌نجامدا 36 كه‌س كوژران و دوو خۆكوژه‌كه‌ش خۆیان ته‌قانده‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێـى خۆى له‌و هێرشه، رانه‌گه‌یاندووه.
باس‌نیوز