سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەشی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ روویاندا ١٨٣ قوربانی لێکەوتەوە

سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەشی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ روویاندا ١٨٣ قوربانی لێکەوتەوە
شەوی سێشەممە 28-6-2016 سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک لە بەشی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ روویاندا.

هێرشەکە لەلایەن دوو خۆکوژەوە ئەنجامدراوە، سەرەتا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێرشبەرەکان و پۆلیس روویداوە، دواتریش هێرشبەرەکان خۆیان تەقاندووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر خەڵک برینداربوونە و کوژراویش هەیە.

وەسیپ شاهین، پارێزگاری ئیستەنبوڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوایین ئاماری تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵ ئاشکرا کرد و رایگەیاند " سێ تەقینەوەی خۆکوژی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک روویداوە و 36 کەس کوژراوەو 147ی دیکەش برینداربوون".

Top