دوو گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ توركيا راگيران
به گوێره‌ى دوايين زانيارى، گريمانه ده‌كرێت بۆمبێكى ديكه له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركدا دانرابێت و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازيى و ئه‌منييه‌كان كۆبوويه‌وه و سه‌رۆك وه‌زيرانيش بڕياريدا ژوورێكى عهمهليات بۆ چاودێريكردنى ره‌وشه‌كه پێكبهێنێت.
له دوايين زانياريدا ميدياى توركيا له سه‌ر زمانى به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه كه ژمارەی كوژراوه‌كان گه‌يشتووه‌ته 28 كه‌س و ژماره‌ى بریندارەکانيش گەیشتووه‌تە 60 کەس و 6 لە بریندارەکانيش برینەکانیان سەختە و ژیانیان لە مەترسیدایە.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تى ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌مبوڵ، داواكاری گشتی ئەمریكا رايگه‌ياند، ئامادەین لە لێكۆڵینەوەدا هاوكاری توركیا بكەین.
ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك كه بهگهورهترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، ره‌وشێكى ئه‌منى نوێيان له توركيا هێناوه‌ته ئاراوه و تا ئێستا ژمارەی گەشتە راگیراوەكانی ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتووى فڕۆكه‌خانه‌كه له لایەن بەرپرسانی فڕۆكەخانەكەوە رانەگەیەندراوە.
به گوێره‌ى زانيارىهكان له نزيك شوێنى رووداوه‌كه‌وه، بەرپرسانی توركیا رێگە نادەن زانیاری ورد و تەواو لەبارەی رووداوەكەوە بڵاو بكرێتەوە.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وەزیری دادی توركیا ئاشكرايكرد، یەكێك لە خۆكوژەكان بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە.
رايگه‌ياند: ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كان دوو خۆكوژ بوون و هەردووكیان لە ناو فڕۆكەخانەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە.
دەزگا ئەمنیەكانی توركیا بە دوای خۆكوژی سێیەمدا دەگەڕێن.
مانگی سوری توركی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خوێن ببەخشن.
بەشێوەیەكی كاتی رێگە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی رووداوەكە گیراوە و رێگا بە میدیاكانی توركیا نادرێت بڵاوی بكەنەوە.