نوێترين زانيارى له‌ باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى توركياوه‌.. ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری توركیا ده‌ربڕى

نوێترين زانيارى له‌ باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى توركياوه‌.. ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری توركیا ده‌ربڕى
له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تى ته‌قينه‌وه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له‌ ئه‌سته‌مبوڵ، داواكاری گشتی ئەمریكا رايگه‌ياند، ئامادەین لە لێكۆڵینەوەدا هاوكاری توركیا بكەین.

ته‌قينه‌وه‌كانى #فڕۆكه‌خانه‌ى_ئه‌تاتورك كه‌ به‌گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا هه‌ژمار ده‌كرێت، ره‌وشێكى ئه‌منى نوێيان له‌ توركيا هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و تا ئێستا ژمارەی گەشتە راگیراوەكانی ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتووى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ لایەن بەرپرسانی فڕۆكەخانەكەوە رانەگەیەندراوە.

به‌ گوێره‌ى زانيارىه‌كان له‌ نزيك شوێنى رووداوه‌كه‌وه‌، بەرپرسانی توركیا رێگە نادەن زانیاری ورد و تەواو لەبارەی رووداوەكەوە بڵاو بكرێتەوە.

به‌ گوێره‌ى دوايين لێدوانى ره‌سمى وه‌زيرى دادى توركيا تا ئێستا 10 كوژراو و 40 بريندار هه‌ن و گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ راگيراوون و ته‌نيا رێگه‌ به‌و فڕۆكانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ ئاسماندان و ده‌يانه‌وێت بنيشنه‌وه‌.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ وەزیری دادی توركیا ئاشكرايكرد، یەكێك لە خۆكوژەكان بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە.

هه‌روه‌ها وه‌زيرى دادى توركيا گوتى: خۆكوژێك تەقەی لە گەشتیارەكان كردووە و بەو هۆيه‌وه‌ ١٠ كەس گيانيان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ڵام ميدياكانى توركيا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 70 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانى.
رايگه‌ياند، ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كان دوو خۆكوژ بوون و هەردووكیان لە ناو فڕۆكەخانەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە.

دەزگا ئەمنیەكانی توركیا بە دوای خۆكوژی سێیەمدا دەگەڕێن.

مانگی سوری توركی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خوێن ببەخشن.

بەشێوەیەكی كاتی رێگە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكانی رووداوەكە گیراوە و رێگا بە میدیاكانی توركیا نادرێت بڵاوی بكەنەوە.
Top