گه‌وره‌ترين فڕۆكه‌خانه‌ى توركيا داخرا و ئامارى به‌رايى قوربانيان راگه‌يه‌ندرا
به‌رپرسانی پۆلیس رايانگه‌ياند، لەلایەن پۆلیسەوە تەقە لە گومانلێكراوەكە كراوە لەوكاتەی لە خاڵی پشكنینەكەوە ویستویەتی بەرەو هۆڵی رۆیشتنی گەشتیارەكان بڕوات.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وەزیری دادی توركیا ئاشكرايكرد، یەكێك لە خۆكوژەكان بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووە.
هه‌روه‌ها گوتى: خۆكوژێك تەقەی لە گەشتیارەكان كردووە و بەو هۆيه‌وه ١٠ كەس گيانيان له‌ده‌ستداوه.
رايگه‌ياند، ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كان دوو خۆكوژ بوون و هەردووكیان لە ناو فڕۆكەخانەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە.
دەزگا ئەمنیەكانی توركیا بە دوای خۆكوژی سێیەمدا دەگەڕێن.
مانگی سوری توركی داوا لە هاووڵاتیان دەكات خوێن ببەخشن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك داخرا.