ته‌قينه‌وه‌كان 40 قوربانيان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بارى نائاسايى له فڕۆكه‌خانه‌ى "ئه‌تاتورك" راگه‌يه‌ندرا
به گوێره‌ى زانيارىهكان هێزه ئه‌منييه‌كان له رووبهڕووبوونهوهيان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك چه‌كدار توانيويانه يه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان بكوژن.
ئه‌و ته‌قينه‌وانه خاڵێكى پشكنينى فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان كردووه‌ته ئامانج.
تيمه‌كانى فرياكه‌وتن روويان له شوێنى رووداوه‌كه كردووه و هێزه ئه‌منييه‌كان له هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه‌ن.
تيمى ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانسه‌كانى فرياكه‌وتن له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى برينداران ده‌ده‌ن.
تا ئێستا ئامارى وردى قوربانيان له‌به‌رده‌ستدا نييه.