ژنە پەرلەمانتارەكەی بەریتانیا گیانی لەدەستدا

 ژنە پەرلەمانتارەكەی بەریتانیا گیانی لەدەستدا
ئەو ژنە پەرلەمانتارە بەریتانییەی ئەمڕۆ بریندار كرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی شاری یۆركشایەری بەریتانیا ئاشكرای كرد، جۆ كۆكس-ی تەمەن 41 ساڵ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 16-6-2016 جۆ كۆس-ی ژنە پەرلەمانتاری پارتی كرێكارانی بەریتانیا لەلایەن پیاوێكی تەمەن 52 ساڵ لە نزیك شەقامی ماركێت لە رۆژئاوای یۆركشایەر بە سەختی بریندار كرا.

هێرشبەرەكە جگە لە هێرشكردنە سەر پەرلەمانتارەكە، هاوكات پیاوێكی دیكەی تەمەن 77 ساڵیشی بریندار كردووە.

جۆ كۆس:
ناوی هیلین جوان کۆکسە و بە جۆ کۆکس ناسراوە
- لە ساڵی 1974 لە یۆرکشایەر لە بەریتانیا لەدایکبووە
- ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە لە پارتی کار
- بەرپرسی تۆڕی ئافرەتانی پارتی کار بووە
- چالاکڤانێکی ناسراوی ئازادی و کۆتاییهێنانە بە کۆیلایەتی
- دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی بەریتانیای دۆستی سووریایە
- جەخت لە سەر چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەکاتەوە
- پشتگیریی مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
Top