سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی نوێی تیرۆریستی هۆشداری ده‌دات
مانوئێل ڤالس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ پێشیگرتن به روودانی هێڕشی تیرۆریستی، كه تووشی هێڕشی زیاتر ده‌بنه‌وه.
لێدوانی ڤالس پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پۆلیسێكی فه‌ره‌نسی و هاورێكه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسه‌وی ئه‌ندامی رێكخراوی داعش كوژراوه.
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیس 15 هێرشیان له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه پووچه‌ڵكردووه و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامه كه هه‌وڵ ده‌دن بچنه ناو رێكخراوی تیرۆر.
رادیۆی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "پێویستیمان به سنوورداركردنی تۆر و پێدانی پێداویستی به پۆلیس و هه‌واڵگری هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌بین".
K24