فەرماندەیەكی سوپای پاسداران: حەسەن ڕۆحانی درۆزنە

 فەرماندەیەكی سوپای پاسداران: حەسەن ڕۆحانی درۆزنە
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەكی شاراوە قسەكانی رۆحانی سەركۆماری ئێران و هەندێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەگەری هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر ئێرانی بە درۆ ناو برد و دەڵێ دەبێ تۆبە بکەن.



عەلی فەدەوی، لە وتووێژێكی لەگەڵ هەواڵدەری فارس كە ڕۆژی دووشەممە بڵاو بۆتەوە، بێ‌ ئەوەی ناوی كەسێكی تایبەت بێنێت گوتی: " ئەوانەی گوتیان ئێمە فڵانە كارمان كرد تا پێش بە ڕوودانی شەڕ بگرین، دەبێت لەو قسە چەواشەكارییە، تۆبە بكەن و کەسانێکی درۆزنن."



بە گوتەی ئەو بەرپرسە هێزی بەرگری سوپا پێشی لە هەڕەشەیەكی لەو شێوەیە گرتووە.



ڕۆحانی رۆژی 13ی ئەو مانگە لە ساڵیادی مردنی خومەینی گوتی: " ئێمە ساڵی 93 و 94 هێزی سیاسی و یاسایی خۆمان پیشانی جیهان دا و توانیمان سێبەری ڕەشی شەڕ لەسەر خەڵك لابدەین.







باسنیوز
Top