ئیتاڵیا 4.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی عێڕاق تەرخان دەکات

 ئیتاڵیا 4.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی عێڕاق تەرخان دەکات
حکوومەتی ئیتاڵیا لە ڕێگای ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ ھاوکاریی نێودەوڵەتی، 4.5 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ بونیادنانەوە و سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش.

حکوومەتی ئیتاڵیا ئەو ھاوکارییە لە ڕێی (یوئێن دی پی)یەوە خەرج دەکات و بۆ بونیادنانەوەی ژێرخان لە ناوچە ئازادکراوەکان بەکار دەھێنرێت. لە مانگی کانوونی یەکەمی 2015 دا، حکوومەتی ئیتاڵیا 2.5 ملیۆن یۆرۆی دیکەی بەخشییە عێراق بۆ ھەمان مەبەست.

(لیس گراند) ڕێکخەری باڵای کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند "ئەمە ھاوکارییەکی زۆر گرینگ و گەورەی حکوومەتی ئیتاڵیایە کە ھەمیشە دەستکراوە بووە لە کاتی خۆیدا، چونکە ناوچەی زیاتری عێراق ئازاد دەکرێن، خەڵکەکەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە جێی خۆیان و پێویستیان بە ھاوکارییە."
Top