ئەردۆگان بۆ بەخاكسپاردنی كڵای سەردانی ئەمەریكا دەكات

ئەردۆگان بۆ بەخاكسپاردنی كڵای سەردانی ئەمەریكا دەكات
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بۆکسەری ناوداری جیھانی محەمەد عەلی کلای دەچێتە ئەمریکا.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەردۆگان شەوی چوارشەممە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی بۆکسەری بەناوبانگی جیھانی محەمەد عەلی دەچێتە ئەمریکا.


ئەردۆغان بەشداری لە نوێژی جەنازەی محەمەد عەلی دەکات.


راشگەیەنرا کە ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی محەمەد عەلی کە بڕیارە رۆژی ھەینی ئەنجام بدرێت، دەکات.
Top