لەبەرچی محەمەد عەلی کلای ماچی سەدام حسێنی کرد؟
محه‌مه‌د عه‌لی كلای، دوێنێ دووشەممە له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
كلای له‌لایه‌ن جیهانی وه‌رزشییه‌وه به باشترین یاریزانی مێژووی بۆكسێن ده‌ناسرێت، ناوبراو سەرەڕای سەرکەوتنەکانی لەم بوارەدا، خاوەنی چەندین دەستکەوتی گەورە و ناوازەیە لەبوارەکانی مافی مرۆڤ، یارمەتیدانی هەژاران و رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستیدا.
لە ئابی 1990دا، بە ماوەیەکی کەم دوای داگیرکردنی کوەیت، سەدام هەزاران هاوڵاتیی بیانی وەک بارمتە دەستبەسەرکرد، دوای ئەوەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داوای کشانەوە لە عیراق کرا، سەددام هێشتا 15 بارمتەی خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکیی هێشتبوویەوە و وەک پشتێنەی مرۆیی لەو باڵەخانانەدا بەکاریدەهێنان کە ئەگەری بۆردوومانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیان لێدەکرا.
محەمەد عەلی کلای وەک بەناوبانگترین مسوڵمانی ئەمریکی سەردانی عیراقی کرد و لە 23ی تشرینی دووەمی 1990دا گەیشتە بەغداد.
محه‌مه‌د عه‌لی كلای له‌گه‌ڵ ئه‌و 15 بارمته ئه‌مریكییه‌ی له به‌غدا ساڵی 1990 ئازاد كران. ئه‌سۆشیه‌تد پرێس
ڤیرنون نورید، کە پەیوەندیکار و وەرگێڕی ناوبراو بوو لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لەبارەی سەردانەکەی عەلییەوە دەڵێت "ناوبانگی محەمەد عەلی بەزوویی لە تەواوی عیراقدا دەنگیدایەوە و بۆ هەر کوێیەک دەچوو، هاوڵاتیانی عیراقی داوای لێدوان و وێنەیان لێدەکرد".
عەلی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەغداد بوو، بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەک لەلایەن سەدامەوە هەبێت. لە 29ی تشرینی دووەمدا چاوی بە سەدام حسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی عیراق کەوت و میدیاکان تەواوی چاوپێکەوتنەکەیان گواستەوە.
سەدام دەستیکرد بە قسەکردن و باسی لە مامەڵەی باشی لەگەڵ بارمتەکاندا کرد و وتی :"من نایەڵم محەمەد عەلی بگەڕێتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" بەردەوامبوو لە قسەکانی "بەبێ ئەوەی ژمارەیەک لە بارمتە خاوەن رەگەزنامە ئەمریکییەکانی لەگەڵدا بێت".
لە 2ی کانونی یەکەمی ساڵی 1990دا، عەلی و هەر 15 بارمتەکە بەغدادی پایتەختی عیراقیان جێهێشت و بەرەو ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا گەڕانەوە.
لە شەشی کانونی دووەمی ساڵی 1991دا، ئەمریکا بۆردوومانی عیراقی دەستپێکرد.
كازیه‌س مارسیلوس كلای ناسراو به‌محه‌مه‌د عه‌لی كلای ساڵی 1942 له شاری لویسڤیڵ له‌ولایه‌تی كێنتوكی ئه‌مریكا له‌دایك بووه، له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی كردووه و مه‌دالیای زێری به‌ده‌ست هێناوه، له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپی 1996دا شه‌ره‌فی داگیرساندنی ئاگری ئۆلۆمپی پێدراو وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی مه‌دالیایه‌كی زێڕی پێبه‌خشرا.