توركیا دژی داعش ئۆپه‌راسیۆنێكی له خاكی سووریا ئه‌نجامدا
به‌پێی راگه‌یێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 8-5-2016، كاژێر 1:30 خولەك تیمێكی 20 كه‌سی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌خته‌كانی كۆماندۆی توركیا، به قوڵایی 17 كیلۆمەتر دزه‌یانكرده خاكی سووریا و، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا و، 48 ئه‌ندامی داعشیان كوشت.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 4 كاژێری خایا‌ندووە و ئامانج لێی له‌نێوبردنی ئه‌و گرووپه بووە كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شاری كلیسیان بۆردوومان ده‌كرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری ژه‌نه‌راڵ هولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا له شاری كلیس ئه‌نجامدراوە و زانیاری به ئه‌مریكا و رووسیاش دراوه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاشكرابكرێت، راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه‌ی به كوژرانی 103 شه‌ڕكه‌ری داعش داوە له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژی 18-3-2016 گرووپی داعش بۆ یه‌كه‌مجار شاری كلیس-ی له باكووری كوردستان كرده ئامانج و تاوەکو ئێستا 54 جار ئه‌م شاره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆردوومان كردووه.
بەهۆی بۆردوومانەکانی داعشەوە بۆ سەر شاری کلیس تاوەکو ئێستا 20 کەس كوژراون، له نێویاندا 7 كۆچبه‌ری سووری هه‌ن و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هەروەها 30% دانیشتووانی كلیس شاره‌كه‌یان چۆڵكردووه، به‌رپرسانی كارگێڕی شاره‌كه به‌ناچاری ده‌وامی فه‌رمی قوتابخانه‌و فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان راگرتووه و مۆڵه‌تی كراوه‌یان داوه.
روداو