له‌هێرشكردنه‌سه‌ر گرتووخانه‌یه‌كی سوریادا دوو زیندانی كوژران
ئه‌و چالاكوانانه به سكای نیوز عه‌ره‌بییه‌یان راگه‌یاندوو كه دووان له‌زیندانه‌كان له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ریاندا كوژراون.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئه‌و چالاكوانانه، نزیكه‌ی 800 زیندانی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان به‌مانگرتن كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی زیندانییه‌كه هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ك له زیندانییه‌كان بۆ گرتووخانه‌ی "سه‌یدنایا"ی سه‌ربازی بگوێزێته‌وه له ریفی دیمه‌شق، كه له‌م دوایانه تێیدا سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زیندانیدا جێبه‌جێكرا.
لیژنه خۆجێیه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌سوریا، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ بڵاویانكردووه‌ته‌وه ناڕه‌زاییه‌كانی نێو زیندانیان دوای ئه‌وه‌هات كه‌ڕژێمی سوریا به‌نیازبوو ده‌یان كه‌سیان لێ له‌سێداره‌بدات، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا رێوشوێنێكی ئه‌منی تووند له‌ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه گیرابووه‌به‌ر.
له‌یه‌كه‌م رۆژی یاخیبوونه‌كه‌یاندا، زیندانیان توانیان 10 پاسه‌وانی زیندانه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌ن‌و ئیداره‌ی زیندانه‌كه‌یان ناچار كرد 46 زیندانی ئازادبكه‌ن‌و ژماره‌یه‌كیشیان بۆ ناوچه‌كانی باكووری سوریا بگوێزنه‌وه.
پێشتریش هه‌وڵێكی حكومه‌تی سوریا بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر زیندانه‌كه شكستیهێنا كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی تووند ئابڵوقه‌ی داوه‌و ئاو و كاره‌بای لێ بڕیووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی زیندانه‌كه رێگه‌یدا خواردن بۆ زیندانییه‌كان ببرێت، پاش ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی رابردوودا رێگریی له‌و كاره ده‌كرد، به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
له‌ڕۆژانی رابردووش‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی هێزه‌كانی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌خنه‌ی تووندیان له‌ڕژێمی سوریا گرت‌و هۆشدارییاندا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی كۆمه‌ڵكوژی له‌و زیندانییه‌دا.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌ی زیندانیانی سوریا به‌نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات.